کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بەردەوامن

12:31 - 10 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژ شانۆیەک لە شاری "تاران"، بەڕێوە چوو، کە بوو بەهۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزە نیزامییەکان.

خەڵکی "تاران"، لە شانۆی شاردا و لە شەقامەکان دژی دیکتاتۆر درووشمیان وتووەتەوە کە درووشمەکان بریتی بوون لە: "ئەوە سەرهەڵدانێکە هەتا ڕزگاری"، "مەرگ بەر دیکتاتۆر".

هەروەها ژنان لەلایەن بەسیجییەکان کە لەنێو خەڵدا خۆیان ڕێکخستبوو هێرشیان کرایە سەری.

هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم لەو شانۆیەدا بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر خەڵکەکە.

لە دوای ئەو ڕاپەڕینەی خەڵک لەو شانۆیەدا، هێزە نیزامییەکان ڕژانە سەر شەقامەکان و خەڵکیان سەرکوت کرد.

لە درێژەی ڕاپەرینەکەی خەڵکی ئەحواز بەنیسبەت بێ‌ئاوی و نەبوونی بەڕێوبەریی شیاو، خەڵکی کوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکان کە هەتا ئێستا بەردەوامن.