کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتییەکان لە ئێران زیاتر پەرە دەستێنێت

13:22 - 18 پووشپەڕ 2720

خەڵک لە چین و توێژە جیاوازەکان بەهۆی نەبوونی بژێویی ژیان ناڕەزایەتی دەردەبڕن و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.

لە چەندین پارێزگای ئێران خەڵک بەهۆی دواکەوتن و نەدانی مووچەکانیان دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی و داوای مافەکانیان دەکەن. لە پارێزگای ئیسفەهان خانەنشینکراوان لەبەردەم ئیدارەی تەئمین ئیجتماعی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

لە پارێزگای قەزوین کرێکارانی کارخانەی کۆنتۆڕسازی بەهۆی ئەوەیکە مووچەکانیان پێ نەدراوە ناڕەزایەتییان دەبڕیوە و ڕایانگەیاندووە هەتا مووچەکانیان پێ نەدرێت درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.

لەو پێوەندییەدا کرێکارانی شیرکەتی حەوت تەپە نزیک بە یەک مانگە دەستیان داوەتە مانگرتن و جیا لەوەیکە داوای مووچەکانیان دەکەن، خوازیاری ئەوەن ئەو شیرکەتە نەدرێتە کەرتی تایبەت.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ئێران بەردەوام درێژەی هەبووە و دژی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دروشم دەدەن.

ئەو خۆپیشاندانانە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری، بێکاری، دواکەوتنی مووچە و حەقدەستی کرێکاران بووە و درێژەی هەیە.