کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناکۆکیی نێوان بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان کێشەی بۆ خەڵک دروست کردووە

11:12 - 13 رەزبەر 2720

پاش دیاریکردنی کەسێکی خەڵکی بانە بۆ پۆستی فەرمانداریی "بۆکان"، کێشە و ململانێ کەوتووەتە نێوان بەپرسانی ڕێژیم لەو شارە و کارەکانی خەڵک لەلایەن ئەو ئیدارەیەوە بەهۆی ئەو گرفتەوە چارەسەر ناکرێت.

لە حەوتووی ڕابردوودا پاش دانانی "محەممەد ئەمینزادە" وەک فەرماندار لە بۆکان، لەنێوان بەرپرسانی ئەمنییەتی و نیزامیی پارێزگای ورمێ ململانێ و کێشەی هاتووەتە ئاراوە و هەرکام لە بەرپرسانی سەرەوەتر پشتیوانی لە کەسێک دەکەن و هەتا دێت ئەو ناکۆکی و کێشەیە زیاتر پەرە دەستێنێت.

"ئەمینزادە" فەرمانداری بۆکان لەلایەن "حەسەن خۆش ئێقباڵ" جێگری ئەمنییەتی ـ سیاسی پارێزگای سنە و وەزارەتی نێوخۆوە پشتیوانیی لێ دەکرێت و دژبەرانی ناوبراویش کەسانێکی دەستڕۆیشتوو و بەرپرسی ڕێژیمن.

ئەو کێشە و گرفتانەی نێوان دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێران تەنیا زەرەرمەندیی خەڵکی بۆکانی تێدایە و ماوەیەکە کاروباری ئیداریی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن فەرماندارییەوە بەڕێوە نابرێت.