کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نتانیاهوو: بەرەی یەکگرتووی جیهانی تەنیا ڕێکاری بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ڕێژیمی ئێرانە

12:52 - 24 سەرماوەز 2720

"بێنیامین نتانیاهوو" سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەو باوەڕەدایە کە پێکهاتنی بەرەی یەکگرتووی جیهانی تەنیا ڕێکاری بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ڕێژیمی ئێرانە.

"نتانیاهوو" ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەز لە ڕێوڕەسمێکدا بۆ پێشوازی لە "ڕابێرت ئۆبراین" ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەیی ئامریکا وتوویەتی: "تا کاتێک کە ئێران درێژە بدات بە هەڕەشەکردن و ترساندنی دراوسێکانی، بانگەشە بۆ لەنێوبردنی ئیسرائیل، دابینکردنی ماڵی و پڕچەککردنی گرووپە تێرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا و بەدەستهێنانی چەکی ناوکی و کەرەستەی بەکارهێنانی، نابێ بگەڕێینەوە دۆخی هەوڵی ئاسایی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا".

"نتانیاهوو" هەروەها وتوویەتی: "دەبێ بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم هەڕەشەیە واتە ڕێژیمی ئێران کە دژ بە ئاشتیی جیهانییە پێک بێنین و لەم پێناوەدا بە سەرەنجدان بە ڕۆڵی ئێستای ڕێژیمی ئێران کە وەکوو ملهۆڕی ناوچەکە"دەجووڵێتەوە، ئێمە دەستەواژەی ئاشتیی جیهانی بە کار دێنین".

ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا وتوویەتی: "ئەرکە لەسەر ئێمە کە ببینە لەمپەر لە بەردەم کردارە ڕووخێنەرەکانی ڕێژیمی ئێران تاکوو ئەمنییەت و ئاشتی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە".