کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نتانیاهوو: هەر ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئێران بێ بایەخە و ئێمە ملکەچ ناکات

12:09 - 19 خاکەلێوه 2721

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خاکەلێوە، بە ئاماژەدان بە نۆژەنکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی هێزە جیهانییەکان لەگەڵ ئێران، ناسراو بە بەرجام و ئەگەری چوونەسەرەوەی دەستپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ناوکی وتوویەتی کە ڕێککەوتنێک کە هەڕەشەیەک بۆ لەنێوچوونی ئێمە بێت ملکەچمان ناکات.

"بنیامین نتانیاهوو" سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هۆشداریی بە نزیکترین دۆستان و هاوپەیمانانی وڵاتەکەی دا و ڕایگەیاند: "مێژوو ئێمەی فێر کردووە کە ئەو جۆرە ڕێککەوتنانە لەگەڵ وڵاتانی توندئاژۆ زۆر بێ نرخە".

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە وتاربێژیی خۆی لە یادکردنەوەی هۆلۆکاستدا وتوویەتی: "ئێمە تەنیا باوەڕمان بە یەک شتە، ئیزن نەدەین کەسانێک کە بەتەمای لەنێوبردنی ئێمەن، پیلانەکانی خۆیان کارا بکەن".

نتانیاهوو دەیان جار لە وتاربێژییەکانی خۆی لە ئیسرائیل یان لە تریبوونە نێودەوڵەتییەکاندا، بەتایبەت لە ڕێوڕەسمگەلێک کە پەیوەندیدار بێت لەگەڵ هۆلۆکاست، ڕێژیمی ئێرانی بە نازیگەلێک وێنا کردووە کە بەتەمای لەنێوبردنی جووەکانن.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها لە وتاربێژییەکەی ئێوارەی چوارشەممەیدا، ڕێژیمی ئێرانی بە "باسکی مەرگ" وێنا کردووە و وتوویەتی: "جێی پێکەنینە کە دیوانی کەیفەریی لاهە لەجیات شوێنکەوتنی ڕێژیمی ئێران، لۆمەی ئیسرائیل دەکات".