کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی بێکاری لە پارێزگای سنە ٣ لەسەد لە نێونجیی ئێران لە سەرەوەترە

16:39 - 3 بەفرانبار 2720

بە وتەی جێگری ئابووریی پاڕێزگاری پارێزگای سنە، نرخی بێکاری لەو پارێزگایە نزیکەی ٣ لەسەد لە نێونجیی ئێران لە سەروەترە.

"خالید جەعفەری" لە دانیشتنێکدا لەگەڵ گرووپی پسپۆڕی کار و سەرمایەگوزاری، لە هەمبەر بێکاری لە پارێزگای سنە دەڵێت: "بە سەرنجدان بە ناوەندی ئامار لە وەرزی بەهاری ساڵی ٩٩دا نرخی بێکاری ١٢.٩٩ لەسەد بووە".

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم وتوویەتی: 'لە ساڵانی پێشوودا، بڕە پارەیەکمان لە سەندووقی دراوی نەتەوەیی بۆ سەرمایەگوزاری وەردەگرت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەو سیاسەتانەی لە سەندووقی نەتەوەیی هاتبووپێشەوە، هەتا ئێستا نەمانتوانیوە، پارە وەرگرین".

جێگری ئابووریی پارێزگای سنە، هەروەها وتوویەتی: "لە بەهاری ئەمساڵدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و وەرزیبوونی کار لە پارێزگای سنە، نرخی بێکاری لە ئاستی ئەو پاڕێزگایە بەرز بووەتەوە".