کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی بێکاریی لاوەکان لە ئێران، ٢ بەرابەر زیاترە لە بێکاریی گشتی

13:54 - 2 پووشپەڕ 2720

بەپێی ئامارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران نرخی بێکاریی لاوەکان لە ئێراندا ٢ بەرابەر زیاترە لە بێکاریی گشتی و لاوەکان زەرەرمەندترین چینی کۆمەڵگای ئێرانن.

بەپێی ئاماری ناوەندی ستراتیژیی وەزارەتی کاری ڕێژیمی ئێران، نرخی بێکاریی لاوەکانی ١٥ تا ٢٤ ساڵە نزیک بە ٢٦ لەسەدە  کە ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ئەم ڕێژەیە ٢ بەرابەر زیاترە لە نرخی بێکاریی گشتی لەو وڵاتە.

بەپێی هەمان ئاماری ئەو ناوەندە، نرخی بێکاری گشتی لە ئێران ١٠.٧ لەسەدە.

کێشەی نەبوونی کار لە ئێران گەورەترین کێشەی ئێستای لاوان و خەڵکی هەژاری ئەو وڵاتەیە و لەلایەکی دیکەشەوە گرانبوونی لەڕادەبەدەری پێداویستییەکانی ژیان لەو وڵاتە تەنگی بە خەڵکی ئێران هەڵچنیوە.

بێکاری لە هەر وڵاتێکدا ڕێخۆشکەر و پێکهێنەری چەندین کردەوەی دزێوی کۆمەڵایەتییە وەک: "دزی، لەشفرۆشی، تووشبوون بە ماددە سڕکەرەکان، تەڵاق، خۆکوژی و خەمۆکی و...".

 لە کوردستان و ئێران بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەری، سیستەمی هەڵاواردن و هەژارهێشتنەوەی خەڵک، ئەو وڵاتە لە ڕیزی بێکارترین وڵاتانی جیهانە.