![](/content/upload/1/news/48076_w920.jpg)
لە درێژەی بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنییەکان ئێستا لە مانگی ڕەمەزاندا لە جۆری میوەکانیش نرخی شووتی هەڵکشاوە کە ئەو بەرهەمە لە تاران و لە دووکانەکان کیلۆیەک بە ٦ هەزار هەتا ١٠ هەزار تمەن دەفرۆشرێت.
بەپێی بڕیاری ئیدارەی دەغڵ و دان، نرخی یەک نان لە نانواخانەکانی گشت شارەکانی پارێزگای ورمێ به ٢٥٠ تمەن دەفرۆشرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا بنەڕەتییەکان بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر تەندروستیی خەڵکی ئێران و کوردستان.
لە ماوەی ڕابردوودا زۆرێک لە خۆراکەکانی وەکوو مریشک و ڕۆن لە بازاڕەکانی ئێران و کوردستان سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەکانیان بە کەمی وەدەست خەڵک دەکەون و خەڵک ناچارن بۆ کڕینی ئەو خۆراکانە لە سەفدا ڕاوەستن.
بارودۆخی ئابووری تەنگی بە خەڵکی کوردستان و ئێران هەڵچنیوە، لەلایەکەوە کار و پیشە نییە و لەلایەکی دیکەوە نرخی هەموو شتێک لە کۆنترۆڵ دەرچووە.