کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی خواردەمەنییەکان لە یەک ساڵدا، ٤٥ لەسەد زیادی کردووە

17:44 - 9 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: بە پێی ئاماری ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، نرخی خۆراک و خواردنەوە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، گرانبوونی ٤٥ لە سەدی بە خۆیەوە بینیوە.

ڕاگەیاندنی ئەم ئامارە بۆ ماوەی نێوان مانگەکانی ڕەزبەری ٩٦ هەتا ڕەزبەری ٩٧، لە بەراورد لە گەڵ ساڵی ڕابردوودا، ٨ لە سەد زیادی کردووە. 

بە پێی ئەم ئامارە، زۆرترین ڕادەی گەشەی نرخەکان لە میوە و وشکەباردا بووە کە ٧٥ لەسەدە و کەمترینیشی  پێوەندی بە نان و دانەوێڵەوە هەیە کە ٣/٢٢ لەسەدە.

نرخی گۆشت لەم ماوەیەدا زۆرتر لە ٤٥ لەسەد  و نرخی شیرەمەنی زۆرتر لە ١/٤٣ لەسەد و نرخی سەوزەی تازەش زۆرتر لە ٥٠ لەسەد گرانتر بووە.

ناوەندی ئاماری ڕێژیم نرخی هەڵاوسانی لەم ساڵەدا ٤/١٣ لەسەد ڕاگەیاندووە لە حاڵێکدا کە بە پێی ڕاستییەکان و هەروەها بە وتەی چالاکانی کرێکاری و کارناسانی بواری ئابووری، ئەم نرخه بە دوور لە ڕاستییە و پێیان وایە کە نرخی ڕاستەقینەی هەڵاوسان ٤ بەرابەری نرخی ڕاگەیەندراو لە لایەن ڕێژیمی ئێرانە.