کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی خواردەمەنییەکان لە ئێراندا هەڵکشاوە

12:11 - 2 رەشەمه 2720

ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە نێونجیی نرخی هەڵاوسان لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ بەنیسبەت مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو ٤٨.٢ لەسەد بەرز بووەتەوە.

هەروەها نرخی هەڵاوسان بۆ " خۆراک، خواردنەوە، سیگار" بەنیسبەت مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە ٥٩.٩ لەسەد گەیشتووەتە ٦٦.٨ لەسەد و بەو پێیە ٦.٩ لە سەد بەرز بووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی هەڵاوسان لە ئێران لە حاڵێکدایە کە ڕووحانی سەروکۆماری ڕێژیمی ئێران لە سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا وتبوی: "هەموو هۆکارەکان دابەزینی نرخی هەڵاوسان پیشان دەدەن کە وایە نابێ بەنیسبەت هەڵاوسان هێندە هەستیار بین".

نرخی جیهانیی هەڵاوسان لە ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١دا کەمتر لە ٣ لەسەد بووە و نرخی هەڵاوسانی ٣٩ لەسەدی لە ئێراندا جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ ئامارە جیهانییەکان هەیە.