کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی خورما لە ئێراندا لە نێوان ١٨ تا ٧٠ هەزار تمەنە

11:43 - 11 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: لە بەرەبەری هاتنی مانگی ڕەمەزان، کیلۆیەک خورما لە ئێراندا، بەپێی جۆرەکەی، لە نێوان ١٨ تا ٧٠ هەزار تمەنە.

"موحسێن ڕەشیدفەرخی"، سەرۆکی ئەنجومەنی میللیی خورمای ڕێژیمی ئێران وتی: "بەداخەوە، نرخی کاغەز لە مانگەکانی ڕابردوودا بە شێوەیەکی سەرسام بەرز بووەتەوە و ئەمە یەکێک لە هۆکارەکانی گرانیی خورما لە بازاڕدایە".

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە بەرهەمهێنانی خورما ٣٠ لەسەد دابەزیوە، وتی: "وشکەساڵییەکانی ئەم ساڵانە، گەرمالێدراوی و مێمڵ لێدانی (آفت زدگی) بەرهەمەکان، لە گرنگترین هۆکارەکانی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی خورمایە.

ئەمانە لە حاڵێکدایە، کە نرخی خورما لە ساڵی ٩٧دا بەپێی ساڵی ٩٦ بەرزبوونەوەی سەداسەدیی هەبووە و ئەمساڵیش بە هەمان شێوەیە نرخەکان ڕوویان لە بەرزبوونەوەیە و ئاستی داهاتی خەڵکیش ڕۆژبەڕۆژ نزمتر دەبێتەوە.

جگە لە دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان، هۆکارگەلێک وەکوو هەڵاوسان، نەبوونی چاوەدێری و گەندەڵی لەسەر بڵاوکردنەوە و هەناردەکردن، بوونەتە هۆی دووقاتبوونی نرخی خورما.