کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی دۆلار سنووری ٣٠ هەزار تمەنی تێپەڕاند

17:53 - 22 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، نرخی دۆلارێکی ئامریکایی لە بازاڕی "تاران" بە ٣٠ هەزار و ٧٠٠ تمەن مامەڵەی پێ کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ لە "تاران" هاوکات لەگەڵ سڕینەوەی دراوی تەرجیحی بۆ شتومەکە بنەڕەتییەکان، نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکایی بە هەڵکشانی ٢ هەزار تمەن لە ماوەی حەوتوویەکدا، گەیشتە ٣٠ هەزار و ٧٠٠ تمەن.

هاوکات میدیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردەوە کە نرخی سکەی نوێ بە هەڵکشانی ٧٨٠ هەزار تمەن لەچاو ڕۆژی ڕابردوو، گەیشتووەتە ١٤ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار تمەن.

هەروەها نرخی سکەی پێشوو گەیشتووەتە ١٣ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار تمەن.

نرخی دۆلار و سکەی زێڕ بەهۆی ئەوە بەرز بووەتەوە کە ڕێژیم دراوی ٤٢٠٠ تمەنیی بۆ کاڵا بنەڕەتییەکان، سڕییەوەتەوە.