کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە

17:55 - 21 بانەمەڕ 2720

نرخی دۆلار لە سەڕافییەکانی ئێران، ٢.٤٤ لەسەد بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژی ڕابردوو، بەرز بووەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕ، سامانەی بانکیی ناوەندی ڕێژیمی ئێران نرخی دۆلاری بە فەرمی شازدە هەزار و دووسەد تمەن ڕاگەیاند کە بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژی شەممە، ٥٠٠ تمەن بەرز بووەتەوە.

ئابووریناسێک باس لە چوونەسەرەوەی نرخی دۆلار تا کۆتایی وەرزی هاوین دەکات کە دەگاتە ٢٠ هەزار تمەن و ئەمە نیشانەی چوونەدەرەوەی کۆنترۆڵی سەقامگیریی بازاڕ لە دەستی بانکی ناوەندیی ڕێژیمە.

چوونە سەرەوەی نرخی دۆلار دەبێتە هۆی کێشەگەلێکی ئابووریی وەک: "هەڵاوسانی ئابووری، بێکاری، زۆربوونی نەختینەیی و لە هەمان کاتدا کەمبوونەوەی نرخی دراوی ئەو وڵاتە"؛ هەروەها کۆمەڵێک کێشەی ئابووریی دیکەی لێ دەکەوێتەوە و هەرچی زیاتر ئەو ڕێژیمە بەرەو داڕمانی ئابووری دەبات.