کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی دۆلار لە ئێران لە ٢٩ هەزار تمەن تێپەڕی

11:15 - 4 سەرماوەز 2721

لە درێژەی بەرزبوونەوەی نرخی دراوە بیانییەکان لە ئێران لە حەوتووەکانی ڕابردوو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەزبەر، نرخی دۆلاری ئامریکا لە بازاڕی ئازادی ئێران لە ٢٩ هەزار تمەن تێپەڕی.

لە کاتی هاتنە سەرکاری ''ئیبراهیم ڕەئیسی'' ئەمە یەکەمجارە کە ئەم نرخە هەتا ئەو ئاستە بەرز بووەتەوە.

هەروەها ماڵپەڕەکانی ڕاگەیاندنی نرخی دراو لە ئێران ڕۆژی چوارشەممە، نرخی هەر یۆرۆیەکیان لە ئێران ٣٢ هەزار و ٦٤٥ تمەن ڕاگەیاندبوو.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و دراوە بیانییەکان لە ئێران لە بەرەبری دانیشتنی شورای حوکامی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی و بەڕێوەچوونی خولی نوێی وتووێژەکانی بەرجام لە حەوتووی داهاتوو، دێتە ئاراوە.

نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئێران لە کۆتایی مانگی خەزەڵوەر گەیشتبوو بە ٢٨ هەزار و ٧٤٠ تمەن کە زۆرترین نرخی دۆلار لە کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو دێتە ئەژمار.