کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی دۆلار لە ئێراندا بەرز بووەوە

11:34 - 23 رێبەندان 2719

لە ئێراندا نرخی دۆلار بۆ ١٤ هەزار تمەن بەرز بووەوە و بەو بۆنەوه بازاڕی ئێران گرانی و هەڵاوسانێکی دیکە ئەزموون دەکات.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بۆ پێشگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هەندێک ڕێگای گرتووەتەوە بەر بەڵام ئەو هەوڵانە تەنیا بۆ کورت ماوەیە.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و یۆرۆ، لە بازاڕەکانی ئێراندا بووەتە هۆی ئەوەیکە بازرگانان تووشی گوشاری زیاتر بن.
پێشتر بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران، فرۆشتنی دۆلار و دراوە دەرەکییەکانیان بە هەبوونی پاسپۆرت و کارتی میللی سنووردار کردبوو، بەڵام لەم ڕۆژانەدا سەڕافییەکان کاروباری دراو دەکەن.

ڕەخنەگرانی ڕێژیمی ئێران، لەسەر ئەو باوەڕەن، کە بەرزبوونەوەی دۆلار و یۆرۆ بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی کەمیی بوودجەی ڕێژیمە و بەم بۆنەوە ڕێژیم دەستی لە نێو بازاڕەکانی دۆلار وەر داوە.