کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی دەرمان لە ئیلام گرانتر بووە

12:40 - 23 خەرمانان 2720

سەرەڕای گرانبوونی نرخی دەرمان لە ئێران، لە ئیلام دەرمانخانەکان بە ڕادەیەکی بەرچاو نرخی دەرمانیان گران کردووە.

بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، دەرمانەکان زۆر گرانتر بە نەخۆشەکان دەفرۆشرێت.

نرخی ستانداردی پۆمادێک ٥٠ هەزار تمەن دیاری کراوە، بەڵام لە دەرمانخانەکانی ئیلام بە ٩٢ هەزار و ٣٠٠ تمەن دەفرۆشرێت.

پیشتریش هەواڵدەرییە خۆجێییەکانی پارێزگای ئیلام بڵاویان کردبووەوە، ئەو نەخۆشانەی کە "دیابێتـ"ـیان هەیه، کێشەیان بۆ هاتووەتە پێش و بەهۆی نەبوونی دەرمانی ئەنسۆلین، ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.

هاووڵاتییانی پارێزگای ئیلام ڕایانگەیاندبوو کە ئەو دەرمانە زۆر پێویستە و دەبێ بەرپرسانی پێوەندیدار وڵامدەر بن. هەروەها نرخی دەرمانی ئەنسۆلین و چەندین جۆری دیکەی دەرمان بەرز بووەتەوە.