کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی دەرمان لە ئێران ٤٠٠ لە سەد گران بوو

12:26 - 31 خەرمانان 2720

نەبوونی دەرمان و گرانییەکەی کێشە و گرفتی بۆ نەخۆش و بنەماڵەکانیان دروست کردووە و نرخی هەندێک دەرمان لە دەرمانخانەکانی ئێران ٣٠٠ هەتا ٤٠٠ لەسەد گرانتر بووە.

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "نرخی دەرمانەکان بۆ پزیشکان، پێرسۆنێلی هێزە چەکدارەکان و وەزارەتخانەکان و دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم بە کەمتر لە ١٠٠ هەزار تمەنە، بەڵام بۆ خەڵکی ئاسایی ئەو دەرمانانە ٣٠٠ هەتا ٤٠٠ لەسەد گرانترە".

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم هەروەها باسی لەوە کردووە، ئێران گەمارۆی دەرمانیی لەسەر نییە کەچی دەرمان ڕۆژ بە ڕۆژ گرانتر دەبێت و نەخۆشەکان بەتایبەت نەخۆشییە درێژخایەنەکان قوربانیی سەرەکیی ئەو گرانییەی دەرمانەکانن".

خاوەنی دەرمانخانەکانیش باسیان لەوە کردووە کە ماوەیەکە خەڵکانێکی زۆر بۆ وەرگرتنی ئەو دەرمانانە سەردانی دەرمانخانەکان دەکەن، بەڵام ئەم دەرمانانە یان دەست ناکەون یان بەهۆی گرانییەوە توانای کڕینیان نییە".