کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی زەعفەران بۆ ٢٠٠ هەزار تمەن هەڵکشا

12:15 - 18 سەرماوەز 2721

نرخی مسقاڵێک "زەعفەران" کە لە بازاڕدا بە ٨٠ هەزار تمەن دەفرۆشرا سێ بەرابەر هەڵکشاوە و لە ئێستادا نزیک بە ٢٠٠ هەزار تمەن دەفرۆشرێت.

"غوڵامڕزا میری" سەرۆکی یەکیەتیی هەناردەکردنی "زەعفەرانـ"ـی ڕێژیم وتوویەتی، بەر لە ئێستا زەعفەران بە نرخی ٦٠٠ دۆلار لە بازاڕە جیهانییەکاندا دەفرۆشرا، ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئێستا نرخی گەیشتووەتە ١٣٠٠ دۆلار و چاوەڕوانیی ئەوە دەکرێت نرخی جیهانی بە ١٥٠٠ دۆلار بگات.

نرخی کاڵاکان لە ئێران بەردەوام بەرەو هەڵکشان دەچێت و نرخی هەڵاوسانی شتومەکە بنەڕيتییەکان لە ئێستادا سەرووی ٦٠ لەسەد تۆمار کراوە.