کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی مریشک له بازاڕی سەقز زیاتر هەڵدەکشێت

11:27 - 25 جۆزەردان 2721

لە یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا مریشک لە بازاڕی "سەقز"دا کەم بووەتەوە و ئەوەش لەلای هاووڵاتییان نیگەرانیی دروست کردووە کە دیسان مریشک گرانتر ببێتەوە .

مریشکفرۆشەکان لە "سەقز" باس لەوە دەکەن کە ڕۆژانە مریشکێکی کەمیان بۆ فرۆش پێ دەدەن.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی کرێکار و ماشین بۆ ئاڵوگۆڕی مریشک هەر کامەیان زیاتر لە ٣٥ لەسەد و سۆیا و گەنمەشامی زیاتر لە ١٥ لەسەد و هەروەها جوجکە نزیک بە ٢٠٠ لەسەد گران بووە.

لە ئێستادا نرخی یەک کیلۆ مریشک ٢٤ هەزار و ٨٨٠ تمەنە کە بەپێی ئەو هۆکارانە پێشبینی دەکرێت نرخی هەر کیلۆیەک مریشک لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ ٣٠ هەزار تمەن زیاتریش بەرز ببێتەوە.

ڕێژیم وەک هەمیشە جگە لە چاوەدێربوون و قسەی بێمانا هیچ کۆنترۆڵێکی بەسەر بازاڕدا نییە و ناتوانێت نرخی خۆراکیتەکان ڕابگرێت.