کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی مریشک لە بازاڕەکانی کوردستان و ئێران گەیشتە ٣٠ هەزار تمەن

12:00 - 26 رێبەندان 2720

بە دوای گرانبوونی نرخی گۆشت، "حەبیبوڵڵا ئەسەد نژاد" وتوویەتی: "١٧ هەزار و ٥٠٠ تمەن تێچوو بۆ بەرهەمهێنانی مریشک پێویستە؛ بەو هۆیەوە نرخی ڕاستەقینەی مریشکی زیندوو دەبێتە ٢٤ هەتا ٢٥ هەزار تمەن".

وتەکانی "ئەسەد نژاد" لە حاڵێکدایە کە ستادی ڕێکخستنی بازاڕ نرخی مریشکی بۆ ئەمساڵ ٢٠ هەزار و ٤٠٠ تمەنی پەسەند کردبوو.

هەر لەو پێوەندییەدا "مووسەوی" جێگری چاوەدێری لەسەر کاڵاکانی وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی،  بۆ ساڵی ١٤٠٠ بەڵێنیی نرخی مریشکی ٢٠ هەزار و ٤٠٠ تمەنیی بە خەڵک داوە.

هەڵکشان و داکشانی نرخی مریشک سەری لە خەڵک شێواندووە و کاربەدەستانی ڕێژیمیش بەپێی دۆخی خراپی ئابووریی وڵات نرخەکانیان لەدەست دەرچووە و ناتوانن نرخی دیاریکراو بۆ مریشک و کاڵاکانی دیکەی بازاڕ دیاری بکەن.