کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی مریشک لە بازاڕەکانی ئێراندا هەڵکشا

12:56 - 7 پووشپەڕ 2722

بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و هەروەها ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم، نرخی مریشکی تازە و بەستوو لە ڕۆژی یەکشەمەدا و لە بازاڕی "تاران" بە ٧ هەزار ٥٠٠ تمەن هەڵکشان لەچاو ڕۆژی شەممە، گەیشتە ٥٥ هەزار و ٥٠٠ تمەن.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە یەک حەوتوو پێش، نرخی مریشک لەنێوان ٤٦ هەتا ٤٨ هەزار تمەن بووە.

وێڕای ئەوەی نرخی مریشک لە بازاڕەکاندا بەرز بووەتەوە، بەرپرسانی ڕێژیم بێدەنگن و بەدواداچوونی بۆ ناکەن.

چەند ڕۆژ پێش "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تێلێڤیزیۆنیدا وتبووی: "ئێمە نامانهەوێت هەموو شتێک لە ئەمساڵدا گران بکەین، بەڵکوو هەنگاو بە هەنگاو بەشێک لە گرانییەکانمان داناوە بۆ ساڵی داهاتوو".