کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی مریشک لە کوردستان بۆ جارێکی دیکە بەرز بووەوە

10:43 - 5 خەزەڵوەر 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەر، نرخی مریشک لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان بەرز بووەوە.

ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییان لە کوردستان یەک کیلۆ مریشکیان بە ٣١ هەزار تمەن لە بازاڕ کڕیوە.

سەرەڕای گرانبوونی نرخی مریشک هاووڵاتییان بۆ کڕینی مریشک ناچار بوونە چەند کاتژمێر لە سەفدا ڕاوەستن.

ماوەیەکی زۆرە لە کوردستان و ئێران مریشک بە ڕێژەی پێویست لە بەردەستی خەڵکدا نییە، هەروەها ناوەبەناوە نرخیشی بەرەو هەڵکشان دەچێت.

کاربەدستانی ڕێژیم گرانیی تێچووەکانی بەرهەمهێنانی مریشک بە هۆکاری سەرەکیی گرانبوونی مریشک دەزانن.