کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی میوە بە ڕێژەی ٨٣٪ زیادی کردووە

18:04 - 6 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: لەم ڕۆژانەی دواییدا و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و خراپی باری ئابووری، نرخی میوەش ٨٣٪ بەرزبووەتەوە.

بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە ڕاپۆرتێکیدا گرانبوونی نرخی وردە فرۆشییەکانی ٨ گرووپ لە مادە خۆراکییەکانی ڕاگەیاند، کە لەم ڕاپۆرتەدا  نرخی میوە و سەوزیجات  ٨٣٪ زیادی کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە نرخەکان لە هەفتەی یەکەمی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٦ـەوە هەتا هەفتەی یەکەمی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بەم چەشنە زیادبوونیان بە خۆیەوە بینیوە:

سێوک ٤٦.٤ لەسەد، برنج ١٠.٥ لەسەد، دانەوێڵە ٢.٦ لەسەد، میوەی تازە ٨٣ لەسەد، سەوزەجات ٢٩.١ لەسەد، گۆشتی سوور ٣٣.٦ لەسەد، گۆشتی مریشک ٣٢.٥ لەسەد، قەند و شەکر ٢١.٩ لەسەد، چای ٢٢.٤ لەسەد و ڕۆنی نەباتی" ١١.١ لەسەد.

ئەم بەرزبوونەوانەی نرخەکان لە کاتێکدایە کە بێکاری  وەک یەکێک لە گرفتەکانی کۆمەڵگەی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو لە بەرزبوونەوە دایە و لە زۆر حاڵەتدا قەیرانەکانی ئابووری و خۆکوژی و باقی خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی بە دواوە بووە.