کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی مەڕ و ماڵاوت و تفاق زیاتر لە ٦٦ لەسەد گران بووە

11:04 - 5 سەرماوەز 2721

ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە لە وەرزی هاویندا یەک مەڕ و ماڵات بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٦٦ لەسەد گرانتر بووە.

بەپێی ئەو ئامارە نرخی یەک کیلۆ مەڕ و بەرخ بە زیندوویی زیاتر لە ٥٢ هەزار تمەن بووە کە ئەمساڵ ٢٩ لەسەد بەرز بووەتەوە.

هاوکات نرخی خوری و شیر بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو ١٤ لەسەد بەرز بووەتەوە. جیا لە گرانبوونی گۆشت، شیر و خوری تفاقیش گرانتر بووە.

گرانیی تفاق  بووەتە هۆی ئەوەیکە کاریگەریی لەسەر بەرهەم و نرخی گۆشت لە بازاڕ دابنێ.

ئەمساڵ وەرزێڕان لە بارودۆخێکی زۆر دژوار دان بە شێوەیەک کە ئەگەر بەرپرسان بۆ دابینکردنی کەمیی تفاق لە مانگەکانی داهاتوودا هەنگاوی بەکردەیی هەڵنەگرن، لەگەڵ کێشەی دابەزینی بەرهەمی گۆشت و شیرەمەنی ڕووبەڕوو دەبێتەوە.