کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی نان لە "بۆکان" بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە

17:43 - 30 پووشپەڕ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، نرخی نان لە "بۆکان" بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و خەڵکی تووشی سەرسووڕمان کردووە.

هاوڵاتییانی "بۆکانـ"ـی باس لەوە دەکەن کە نرخی هەر نانێک لە شاری "بۆکان" گەیشتووەتە هەزار تمەن و ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن خەڵکەوە نان بەو نرخە دەکڕدرێت.

هەروەها بۆ کڕینی نان نانەواخانەکان پارەی نەخت وەرناگرن و خەڵک دەبێ کارتی بانکی بکێشن.

قەیرانی ئابووری و دۆخی نالەباری دابینکردنی بژێویی ژیان و هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو خراپتربوون دەڕوات و وای کردووە کەسانێک لە زبڵدانەکانی نێو کۆڵان و گەڕەکەکاندا لە خۆراک و پاشماوەکان بگەڕێن.