کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی ناونووسین لە قوتابخانەکانی پارێزگای "سنە" ٣٠ لەسەد هەڵکشاوە

11:55 - 29 پووشپەڕ 2722

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، شورای پەروەردە و بارهێنانی شاری "سنە" لە حاڵێکدا بەڕێوە چووە کە بەرپرسانی ئەو ئیدارەیە باسیان لە هەڵکشانی ٣٠ لەسەدیی نرخی ناونووسین لە قوتابخانەکان کردووە.

هەڵکشانی نرخی ٣٠ لەسەدیی ناونووسین لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەکان لەگەڵ قەیرانی ئابووری و دابینکردنی بژێویی ژیان بەرەوڕوون.

هەتا ئێستا ٩٩ لەسەدی قوتابییان لە پارێزگای "سنە" ناویان نەنووسیوە، بەڵام ڕێژەیەک لە قوتابخانەکان بەهۆی ئەوەیکە لە ئەمساڵدا بودجەیەکی زۆر کەم بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان دابین کراوە، نەیانتوانیوە قوتابخانەکان لە کاتی خۆیدا ئامادە بکەن و قوتابییان وەرنەگرتوون.

هەروەها "محەممەد سەعید کەنعانی" بەڕێوەبەری پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی ٢ی "سنە" باسی لەوە کردووە: "بەهۆی ئەویکە ١١٠ میلیارد تمەن بە پەیمانکارەکان قەرزدارین پرۆژەکانی ئەو ئیدارەیە لە ناوچەی ١ و ٢ و هەروەها کەڵاتەرزان بە نیوەچڵی ماونەتەوە".

لەو پەیوەندییەدا "عەبدوڵڵا هادی" جێگری بەڕێوەبەری دارایی پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی یەکی "سنە" وتوویەتی، زۆربەی قوتابخانەکانی ئەو پارێزگایە ڕووخاون و ٦٠ تاکوو ٧٠ لەسەدیشیان ڕزیون و لە حاڵی ڕووخاندان.