کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی هێلکە ٣٥ لەسەد بەرز بووەتەوە

12:03 - 8 جۆزەردان 2721

نرخی کاڵا بنەڕەتییەکان لە بازاڕەکانی کوردستان و ئێراندا بەرەو هەڵکشان دەچێت و نرخەکان لە بازاڕدا دەرخەری ئەوەن کە هێلکە ٣٥ لەسەد و قەند و شەکریش ١٠ لەسەد نرخیان بەرزتر بووەتەوە.

 یەک کارتۆن هێلکە کە پێشتر بە نرخی ١٣٧ هەزار تمەن لە فرۆشگا کۆفرۆشەکاندا دەفرۆشرا ئێستا بە ١٨٧ هەزار تمەن دەفرۆشرێت.

ئێستا نرخی یەک شانە هێلکە ٣٧ هەزار و ٥٠٠ تمەنە بە جۆریک کە نرخی یەک دانە هێلکە بووەتە یەک هەزار و ٢٥٠ تمەن.

هەروەها نرخی یەک کیلۆ قەند بووەتە ١٧ هەزار و ٥٠٠ تمەن و یەک کیلۆ شەکریش بووەتە ١٦ هەزار و ٥٠٠ تمەن.