کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی هەر دۆلارێک لە ئێران لە ٢١ هەزار تمەن تیپەڕی

17:52 - 14 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی شەممە، ١٤ی پووشپەڕ، نرخی هەڕ دۆلارێک لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتە ٢١ هەزار و ٣٠٠ تمەن.

نرخی دۆلاری ئامریکا، ڕۆژی سێشەممە، ٣ی پووشپەڕ، بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکان لە ئێراندا لە ٢٠ هەزار تمەن تیپەڕی.

هەروەها نرخی هەر گرەم زێری ١٨ عەیار گەیشتە ٩١٠ هەزار تمەن و هەر سکەیەک گەیشتە نزیک ١٠ میلیۆن تمەن.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نرخی دۆلار لە سەرەوەی ٢٠ هەزار تمەن هەڵکشان و داکشانی هەبووە و هەر ڕۆژە ڕێکۆردیکی نوێ تۆمار دەکات.

ڕێژیمی ئێران لە ژێر کاریگەریی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا، ناتوانیت پێش بە بەرزبوونەوەی نرخەکان بگرێت.