کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا لە بازاڕەکانی ئێران سنووری ٣٠ هەزار تمەنی تێپەڕاند

13:03 - 11 رەزبەر 2720

لە درێژەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئێران، نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتە ٣٠ هەزار تمەن، هەروەها نرخی هەر سکەیەک سنووری ١٥ ملیۆن ٢٠٠ هەزار تمەنی تێپەڕاند.

نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەزبەر لە بازاڕە ئازادەکانی ئێران بە تۆمارکردنی ڕیکۆردێکی نوێ سنووری ٣٠ هەزار تمەنی تێپەڕاند و گەیشتە ٣٠ هەزار و ٥٠ تمەن.

هەروەها نرخی هەر سکەیەک بەنیسبەت ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەر، ٩٠٠ هەزار تمەن گرانتر بوو و سنووری ١٥ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەنی تێپەڕاند.

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵدا ١٦ هەزار تمەن بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە حاڵێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتەکان ئامریکا لە هەوڵی ئەوەدایە کۆی سیستمی ماڵیی ڕێژیمی ئێران تەحریم بکات و پێوەندیی ئەو ڕێژیمە لەگەڵ وڵاتانی دیکە بپچڕێنێت.