کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا لە سنووری ٣٠ هەزار تمەن تێپەڕی

12:03 - 13 سەرماوەز 2721

لە درێژەی بەرزبوونەوەی نرخی دراوە بیانییەکان لە ئێران لە حەوتووەکانی ڕابردوو، ڕۆژی شەممە ١٣ی سەرماوەز، نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا لە ئێران لە سنووری ٣٠ هەزار تمەن تێپەڕی.

لە سەرەتای هاتنە سەر کاری ''ئیبراهیم ڕەئیسی'' هەتا ئێستا، ئەمە یەکەمجارە کە ئەم نرخە هەتا ئەو ئاستە بەرز بووەتەوە و ڕێکۆردی ساڵی ١٤٠٠ی شکاندووە.

هەروەها نرخی هەر یۆرۆ لە سنووری ٣٤ هەزار تمەن و هەر پۆند لە سنووری ٤٠ هەزار تمەن تێپەڕین.

لەژێر سێبەری دەسەڵاتداریەتیی ڕێژیمی ئاخوندی، ڕۆژبەڕۆژ پارەی ئێران بێنرختر دەبێت و گرانی و هەژاری زۆرتر لە هەمیشە تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە.