کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا گەیشتە ٢٩ هەزار و ٥٠٠ تمەن

10:36 - 8 سەرماوەز 2721

لە درێژەی بەرزبوونەوەی نرخی دراوە بیانییەکان لە ئێران لە حەوتووەکانی ڕابردوو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەز، نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا لە بازاڕی تاراندا، گەیشتە ٢٩ هەزار و ٥٠٠ تمەن.

لە سەرەتای هاتنە سەر کاری ''ئیبراهیم ڕەئیسی'' هەتا ئێستا، ئەمە یەکەمجارە کە ئەم نرخە هەتا ئەو ئاستە بەرز بووەتەوە و ڕێکۆردی ساڵی ١٤٠٠ی شکاندووە.

نرخی هەر سکەی زێڕیش بۆ ١٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تمەن هەڵکشاوە.