
لە حاڵێکدا بانکی ناوەندی لە خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٧ ئاماری نرخی هەڵاوسانی سانسۆر کردووە، ماڵپەڕی "نەوەدی ئیقتسادی" سەر بە ڕێژیمی ئێران دەستی بە ئامارەکانی نرخی هەڵاوسانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ گەیشتووە.
بەپێی ئەو ئامارە دەرکەوتووە هەڵاوسانی ١٢ مانگە هەتا گەلاوێژی ١٤٠٠ گەیشتووەتە ٣.٥٨ لەسەد و هەڵاوسانی خواردەمەنی و خواردنەوەکان ٧٢ لەسەد.
نرخی هەڵاوسانی ٥٨ لەسەدیی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ بەرزترین نرخی هەڵاوسانە لە ساڵی ١٣٢٢ی هەتاوی هەتا ئێستا.
بەپێی ئەو ئامارە ڕێکۆردی نرخی هەڵاوسان لە دەسەڵاتی "هاشمیی ڕەفسنجانی" سەرکۆماری مردووی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کە لە بەفرانباری ساڵی ١٣٧٤ گەیشتبووه ٥١ لەسەد؛ شکێندرا.