کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی هەڵاوسان لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا گەیشته ٤٣ لەسەد

18:34 - 1 پووشپەڕ 2721

نرخی هەڵاوسانی ساڵانە لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بۆ هەر بنەماڵەیەک لە کوردستان و ئێراندا  گەیشتووەتە ٤٣ لەسەد کە بەنیسبەت مانگی ڕابردوو ٢ لەسەد زیادی کردووە.

هەروەها نرخی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ گەیشتووەته ٤٧.٦ لەسەد؛ واتە هەر بنەماڵەیەک بە شێوەی نێوەنجی ٤٧.٦ لەسەد زیاتر لە جۆزەردانی ١٣٩٩ بۆ کڕینی، کۆمەڵێک شتومەک و خزمەتگوزاریی یەکسان، تێچوویان هەبووە.

لە مانگی ڕابردوودا بەهۆی گۆڕانکاریی نرخی دراو، نرخی زۆربەی پێداویستییە سەرەتاییەکانی بژیوی ژیانی خەڵک لەوانە؛ خۆراک، خواردنەوەکان، دوخانیات، سەوزەوات، میوە و وشکەبار، جلوبەرگ و پێڵاو و شیرەمەنییەکان، کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بەرز بووەتەوە.