کوردستان میدیا: بەپێی بڕیارێکی هەیئەتی دەوڵەت، نرخی پشکنینی ماشین بۆ بڕی ٣٧ هەزار تمەن بەرز دەکرێتەوە.
"سەید نەواب حسێنی مەنش"، بەرپرسی گشتیی ستادی ناوەندی پشکنینی فەنیی ماشینەکانی تاران ڕایگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی گرانبوونی تێچووەکان، لە دانیشتنی هەیئەتی دەوڵەتدا، نرخی پشکنینی ماشین بە ڕێژەی ٥٥ لەسەد بەرزتر کرایەوە".
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئێستادا نرخی پشکنینی ماشینی بچووک ٣٧ هەزار تمەن و ماشینە گەورەکانیش ٥٧ هەزار تمەنە، لە کاتێکدا پشکنینی ماشینی بچووک پێشتر بە ٢٢ هەزار تمەن و ماشینی گەورەش بە ٣٥ هەزار تمەن بووە.
گرانبوونی نرخی پشکنینی ماشینەکان لە کاتێکدایە کە پیشەی ماشینسازی لە ئێراندا لەگەڵ قەیران بەرەوڕوویە و بە قسەی بەرپرسانی ڕێژیم، بەهۆی لەسەربوونی تێچووی زیانەکانی کۆمپانیاکانی سایپا و ئێرانخودرۆ، دەبێت لە ماوەیەکی نزیکدا مایەپووچیی خۆیان ڕابگەیەنن.