بە وتەی "قاسم عەلی حەسەنی"، سەرۆکی کۆفرۆشیی کەرەستە خواردەمەنییەکان، نرخی پەنیر ٣٨ لەسەد بەرز بووەتەوە، هەروەها نرخی سۆیا بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ٢٠٠ لەسەد گرانتر بووە.
"حەسەنی"، لەدرێژەدا وتوویەتی: "لەگەڵ ئەوەیکە یەکێک لە خۆراکەکانی ژەمی بەیانیی نزیک بە ٢٥ ملیۆن بنەماڵە پەنیرە، نرخی پەنیری ٤٠٠ گرەمی ١٤ هەزار و ٥٠٠ تمەن بوو، بەڵام لەم دواییانەدا نرخی بۆ ٢٠ هەزار تمەن هەڵکشیوە، واتا ٣٨ لەسەد و کیلۆیەک پەنیری نەپێچراوە بە ٥٠ هەزار تمەنە.
وەرزێڕان گرانیی نرخی خۆراکی مەڕوماڵات بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی پەنیر دەزانن و بەوتەی خۆیان بە مۆڵەتنامەی ڕێکخراوی پشتگیری، نرخی پەنیریان بەرز کردووەتەوە.
هەروەها نرخی پەسندکراوی کیلۆیەک سۆیا لە ئێستادا ٦هەزار و ٨٠٠ تمەنە، بەڵام لە بازاڕدا بە نرخی ٢٢ هەزار تمەن دەفرۆشرێ، لەحاڵێکدا سۆیا بەهۆی هەرزان بوونی بەنیسبەت گۆشتەوە لە بەرنامەی خۆراکیی چین و توێژە جۆراوجۆرەکاندا بووەتە جێگرەوەی گۆشت.