کێشەی دەست نەکەوتنی ڕۆن دەگەڕێتەوە سەر دەڵاڵەکانی فرۆشگا زنجیرەییەکان کە نرخە دیاریکراوەکان بە کەیفی خۆیان دەستکاری دەکەن و بەرزی دەکەنەوە و خەڵکیش توانای کڕینیان نابێت.
یەکێک لە ڕاگەیاندنەکانی سەر بە ڕێژیم لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە ڕۆن کەم نییە، بەڵکوو زۆرە، بەڵام لەلایەن دەڵاڵەکان و فڕۆشگا زنجیرەییەکانەوە نرخەکەی دەستکاری کراوە.
بۆ نموونە ڕۆنی شلی ١ کیلۆیی کە بە ١٧ هەزارە، لەلایەن فرۆشگا زنجیرەییەکانەوە بە ٣٥ هەزار دەفرۆشرێت.
هەروەها ڕۆنی شلی ٥ کیلۆیی ١٣٨ هەزار و ڕۆنی شلی ١٦ کیلۆیی ٣٦٠ هەزار دەفرۆشرێت.
ئەمە نرخانە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی کۆنترۆڵی پێویست لەسەر بازاڕەکانی فرۆشتنی کەلوپەل و بێ سەروبەرەیی بازاڕ کە بووەتە هۆکار تا نرخەکان بگۆڕدرێت و خەڵک ناچار بن بە نرخێکی زۆرەوە ڕۆن بکڕن.