کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی کرێ خانوو لە شاری "سەقز" بەنیسبەت شارەکانی دیکە لە سەرترە

17:27 - 22 رێبەندان 2720

کرێ خانوو لە شاری "سەقز" بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت و کرێنشینان تووشی کێشە بوونە و ناڕەزایەتی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

لە شاری "سەقز" بەنیسبەت شارەکانی دەورووبەر نرخی خانوو و کرێ خانوو لە سەرترە و چەندین جار خەڵک لە شوێنە پەیوەندیدارەکان سکاڵایان تۆمار کردووە بەڵام بێ ئاکام بووە.

کاتێک کە خەڵک بۆ کرینی خانوو سەردانی بۆنگاکان دەکەن لەگەڵ نرخی زۆری خانوو بەرەوڕوودەبنەوە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کاتێک هۆکاری گرانبوونی کرێ خانوو لە بۆنگاکان دەپرسن هیچ وڵامێکیان نییە و دەڵێن خاوەن مڵک ئەو نرخەی داناوە.

هەر بەو هۆیەوە کەمپەینێک لە شاری "سەقز" دامەزراوە و دژی گرانیی کرێ خانوو ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.