کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی کیلۆیەک شیر بە ٦هەزار و ٤٠٠ تمەن پەسەند کرا

13:05 - 19 پووشپەڕ 2721

وزارەتی "کشتوکاڵ" دوایین نرخی پەسندکراوی یەک کیلۆ شیری ٦هەزار و ٤٠٠ تمەن پەسند کرد کە بەنیسبەت ماوەی ڕابردوو ٤٧ لەسەد بەرز بووەتەوە.

"کازم خاوازی"، وەزیری ناوەندی کشتوکاڵی ڕێژیمی ئێران، لە نامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە شۆرای دیاریکردنی نرخی بەروبوومە ستراتیژیکەکان، نرخی هەر کیلۆ شیری ٦هەزار و ٤٠٠ تمەن پەسند کرد.

هەروەها بەپێی ئەو پەسندکراوەیە هەناردە و هاورەدەکردنی شیری وشک، ڕۆن، ڕۆنی خۆماڵی، بەروبووم و مەڕوماڵاتی زیندوو ئازاد کراوە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران داوای ناڕەزایەتیی ئاژەڵداران و فڕێدانی شیر ئەو نرخەیان پەسند کردووە.

بە لەبەرچاوگرتنی هەناردەکردنی بێسەروبەرەی وێنجە بۆ وڵاتانی دراوسێ، هاوردەنەکردنی خۆراکی بەکەڵک بۆ مەڕوماڵات و وشکەساڵی؛ بەرزبوونەوەی نرخی سەرسووڕهێنەری ئەو بەروبوومانەمان لە ئارادایه.