کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی کیلۆیەک پیاز ١١ هەزار تمەنە

11:51 - 4 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: نرخی خواردەمەنییەکان بە ڕادەیەک بەرز بوونەتەوە، کە خەڵکی ئێران تەنانەت توانای بەسەربردنی ژیانێکی سادەشیان نەماوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نرخی پیاز بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینییەوە و ئێستا لە بازاڕەکاندا، بە ١١ هەزار تمەن تەنیا یەک کیلۆ پیاز دەکڕدرێت.

هەروەها نرخی یەک کیلۆ چەوەندەر بۆ ٧ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە.

بەرپرسی ڕێکخراوی فرۆشیارانی میوە و سەوزە، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی پیاز و چەوەندەری بۆ هەناردەکردنی ئەم بەرهەمانە گەڕاندووەتەوە و ڕایگەیاندووە: کە دەبێت هەناردەکردنیان ڕابگیردرێت.

لە دوای دەستپێکردنی گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا، لە دوو خولدا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران و ناکارناسی و گەندەڵیی بەرپرسانی ڕێژیم، دۆخی گوزەرانی خەڵک لە چاو ڕابردوو دژوارتر بووە.

ئەگەرچی بەرپرسانی ڕێژیم، پێشتر بانگەشەی ئەوەیان بۆ خەڵک دەکرد، کە وەک پێغەمبەری ئیسلام بە سادەی بژین، ئێستا نرخی خواردمەنی کەلوپەلە سەرەتایییەکان بۆ ژیانێکی سادەش ئەوەندە بەرز بووەتەوە کە کرێکارێک بە حەقدەستی ڕۆژانەی بە ئەستەم بتوانێت ئەو پێداویستییانە دابین بکات.