کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی کیلۆیەک گۆشتی مریشک لە هەندێک شاردا گەیشتە ٥٠ هەزار تمەن

10:47 - 13 سەرماوەز 2720

نرخی گۆشتی مریشک لە بازاڕەکانی کوردستان و ئێران بە جێگای ئەوەیکە کۆنترۆڵ بکرێت بەردەوام بەرز دەبێتەوە و لە هەندێک شارەکان هەتا ٥٠ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، یەک بەسته مریشکی ١ کیلۆ و ٨٠٠ گرەمی لە تاران ١٠٤ هەزار تمەنە.

پێشتر کاربەدەستانی ڕێژیم ڕایانگەیاندبوو، نرخی مریشک بەرز نابێتەوە و نرخێکی دیاریکراوی دەبێت، بەڵام ئێستا یەک کیلۆ گۆشت سەرووی ٥٠ هەزار تمەنە.

لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا، نرخی گۆشت لە بازاڕدا هەڵکشانێکی زۆری بە خۆیەوە دیوە و ئێستاش نرخی دیاریکراوی نییە.

 کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران هۆکاری گرانبوونی گۆشتی مریشک لە بازاڕدا بۆ نرخی دراو، گرانبوونی دان و خۆراک دەگەڕێننەوە.

لە ئێستادا پاش گرانبوونی مریشک لە ئێران، خەڵک ڕوویان هێناوەتە کڕین و خواردنی جەرگ و سیکەتۆرە و دڵ و لاقی مریشک.

دۆخی گرانیی مریشک وای لە خەڵکی ئەو وڵاتە کردووە کە بۆ بەکارهێنانی گۆشت لەسەر سفرەکانیان ڕوویان هێناوەتە دڵ و جەرگ و سیکەتۆرە و لاقی مریشک.