کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی گەنم و جۆ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەرز بووەتەوە

13:02 - 20 خاکەلێوه 2721

نرخی جۆ، گەنم  و کا پێشان دەدات ئەو سێ بەرهەمە لە ماوەی یەک ساڵەی ڕابردوودا گەشەی سەرسوورهێنەریان هەبووە.

بەپێی ئامارەکان نرخی جۆ کە بەهاری ٩٩ی هەتاویدا کە کیلۆی بە هەزار و٨٨٠  تمەن بووە لە بەهاری ١٤٠٠کیلۆی بە ٤ هەزار و٨١٢ تمەن گەیشتووە.

لەو ماوەیەدا نرخی گەنمیش کیلۆی لە هەزار و ٩٦٨ تمەن لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە ٥ هەزار و٨٠٠ تمەن گەیشتووە.

هاوکات لە بەهاری ٩٩ی هەتاویدا نەرخی "کا" لە کیلۆی هەزار و ٢٢٥ تمەن لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاویدا بە ٢ هەزار و٤٢٥ تمەن گەیشتووە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، هەموو ساڵێک باس لەوە دەکەن، کە بە شێوەی گارانتیکراو بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بەتایبەتی گەنم لە وەرزێڕان دەکڕنەوە، بەڵام هیچ کات ئەو بەڵێنییەیان سەری نەگرتووە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە مەبەستی پشتیوانی لە وەرزێڕان، خەرمانانی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی گەڵالەیەکیان پەسند کرد، کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە بە شێوەی گارانتیکراو بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە وەرزێڕان بکڕن، بەڵام هەتا ئێستە ئەو گەڵاڵەیە جێبەجێ نەکراوە.

 وەرزێڕان لە کوردستان و ئێراندا، لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی ماددی و مەعنەوی ناکرێن و تەنانەت زۆر جاریش وەرزێڕان بۆ ئەوەی کە پارەی بەرهەمەکانیان پێ بدرێت، مان دەگرن.