"فەرهاد تەهماسبی" ئەندامی کۆمیسیۆنی پیشە و کانگای مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی: "نرخی یەک لەپتاپ لە ئیران بە قەد حەقدەستی یەک ساڵی کرێکارێکه".
ناوبراو بەرزبوونەوەی نرخی لەپتاپی بۆ چەندین هۆکاری وەک:"نرخی دراو، کەمکردنەوەی هاوردەکردنی مۆبایل و لەپتاپ" گەڕاندووەتەوە.
بەپێی قسەکانی ناوبراو کاربەدەستانی پەیوەندیدار ئەگەر ساڵێک لەمەوپێش بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایل و لەپتاپی نێوخۆیی بەرنامەیان داڕشتبا ئێستا خەڵک لەگەڵ کێشەی گرانبوونی مۆبایل و لەپتاپ بەرەوڕوو نەدەبوونەوە.
"تەهماسبی" جەختی کردووەتەوە، هەر کەسێک لە ئێران بیهەوێت لەپتاپێک بکڕێت، ئەگەر مووچەی مانگانەی ٢ ملیۆن تمەن بێت پێویستە یەک ساڵ کاری بۆ بکات هەتا بتوانێت یەک لەپتاپ بکڕێت.