له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو له ئێران و کوردستاندا نرخی خۆراک هەتا ڕادەیەک گران بووه کە زۆربه‌ی بنەماڵه‌كان توانای کڕینیان نییه و هەروەها ژماره‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی دانیشتووانیان تووشی به‌دخۆراكی بووه، له ١٧ پارێزگا تێپه‌ڕیوه.
"مووسا شه‌هبازی" به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه ئابوورییه‌كانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، وتوویەتی: '' زیاتر لە ٣٥ لەسەدی خه‌ڵكی ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان".
به‌پێی راپۆرتی ئه‌و ناوه‌نده نرخی مریشک ٨٤ لەسەدبه‌رز بووه‌ته‌وه و نرخی هێلكه‌ش به رێژه‌ی ٨٨ لەسەد هه‌ڵاوسانی به‌خۆیه‌وه بینییه‌وه.
ناوه‌ندی ئاماری وه‌زاره‌تی پیشه و بازرگانیی ڕێژیمی ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نرخی خۆراكه‌كانی وه‌ک گۆشتی ئاژه‌ڵ، په‌له‌وه‌ر و ماسی و میوه و دانەوێڵە، له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردووه‌وه له نێوان ٢٠٠ هەتا تا ٤٥٠ لەسەد به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌ر دوو ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، ئێستا دانیشتووانی ١٧ پارێزگای ئێران به‌هۆی گرانی و ده‌ستكورتییه‌وه تووشی به‌دخۆراكی بوونه، پارێزگاكانی کوردستانی ڕۆژهەڵات له لە ڕیزبەندی یەکەم دان.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات زیاترین ڕێژەی هەڵاوسانیان هەیە و خەڵکەکەشی توانای کڕینیان کەمتر بووەتەوە.
به‌پێی ئەو ئاماره‌كه ئێستا زیاتر له ٣٧ ملیۆن خەڵکی ئێران تووشی به‌دخۆراكی هاتوون و زیاد له ٣٠ ملیۆنی تر به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی نرخه‌كان، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هەیە تووشی بەدخۆراکی بن.