کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نزیک بە ٥٠ کادری نەخۆشخانەکانی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە

18:26 - 6 خاکەلێوه 2720

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستاندا بەپێی ئامارێک کە ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە ٤٣ کادری دەرمانخانە بە نەخۆشیی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

"کیانووش جەهانپوور" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە کە ٤٣ کادری نەخۆشخانەکانی ئێران بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە نەخۆشخانەکانی ئێران و کوردستان پزیشکەکان خۆیان ڕایانگەیاندووە کە کەرەستەی پزیشکیان نییە بۆیە تووشی کۆرۆنا دەبن.

بەپێی ئامارەکانی کە ئەمڕۆ وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردەوە، ٢ هەزار  و ٢٠٦ کەسی دیکە تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوونه.

سەرجەم لە ئێراندا ٢٧ هەزار و ١٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤٣ کەس گیانیان لەدەست داوە.

سەرجەم ٢ هەزار و ٧٧ کەس گیانیان لەدەست داوە.

ئەو ئامارانە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بڵاو دەکرێتەوە کە دەکرێت زۆر زیاتر لەوە بێت.