کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نزیکەی ١٠ هەزار کەس لە ئەندامانی کادری پزیشکی لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە

18:39 - 1 جۆزەردان 2720

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، جێگری وەزیری تەندروستیی ڕێژیمی ئیران ڕۆژی پینجشەممە ١ی جۆزەردان ڕایگەیاندووە کە نزیکەی ١٠ هەزار کەس لە ئەندامانی کادری پزیشکی تووشی کۆرۆنا بوونە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و پێداویستیی پزشیکی، گیانی پەرستاران و پزیشکان کەوتووەتە مەترسییەوە.

بەڵام بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە جێگای چارەسەرکردنی کەموکۆڕییەکان، باس لەوە دەکەن کە ئامادەن یارمەتیی وڵاتانی درواسێش بکەن.

هەتا ئێستا بەرپرسانی ڕێژیم ئاماری ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشخانەکاندا کار دەکەن و بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە گیانی خۆیان لەدەست داوە، بڵاو نەکردووەتەوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران، ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ١٢٩ هەزار و ٣٤١ کەس، هەروەها ٧ هەزار و ٢٤٩ کەس بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانی خۆیان لەدەست داوە.

لە حاڵێکدا ئاماری دروستی توشبووان و قوربانییانی ئەم نەخۆشییە زۆرتر لەم ژمارەیەیە و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ئاماری ڕاست بە خەڵک ڕاناگەیەنن.