کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نزیکەی ٧٠٠ گوند لە ئەحواز ئاویان نییە

11:55 - 21 رەزبەر 2721

بەرپرسی زانکۆی زانستی پزیشکیی ئەحواز وتوویەتی، لە ٤ هەزار و ٢٠٠ گوندی ئەحواز نزیکەی ٧٠٠ گوند ئاویان نییە.

''فەرهاد ئەبول نژادیان'' خاوێننەکردنەوەی دامەزراوەکانی ئاوی بە گرینگترین کێشەی ئاوی گوندەکانی ئەحواز زانیوە، هەروەها باسی لەوە کردووە کە هیچ گوندێک زێراوی بۆ دەر نەکراوە.

ناوبراو لە دانیشتنی شورای تەندروستی و ئەمنییەتی خۆراکی ئەحواز باسی لەوە کردووە: ''شکانی بەردەوامی بۆڕیی ئاو، کەمبوونەوەی تەوژمی ئاو، لێڵی و کێشانی نایاسایی بۆڕیی ئاو لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری ئەحوازی وەکوو کێشەکانی ئاوی ئەو شارە ناو لێ بردووە".

کێشەی سەرەکیی ئاوی پارێزگای ئەحواز بۆ سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران دەگەڕێتەوە کە ئەو پارێزگایەی تووشی قەیرانی بێ ئاوی کردووە.

لە مانگەکانی ڕابردوودا قەیرانی بێ ئاوی لە ئەحواز بوو بەهۆی ئەوەی کە خەڵکی ئەو پارێزگایە و چەندین شاری دیکەی ئێران دژی ڕێژیم بێنە سەر شەقامەکان کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە بە توندی سەرکوت کران.