لە ڕاگەیەندراوێکدا، کارناسانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتوندترین شێوە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان بەنیسبەت ئێعدامی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" زیندانیی سیاسیی كورد، مەحکووم کرد.
له ڕاگه‌یەندراوێكی كه‌موێنه‌دا، زیاتر له ١٥ پسپۆڕ و ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌تایبه‌ت "جاوید ڕه‌حمان"، ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران و خاتوو "ئاگنهێس كالامارد" بۆ كوشتنی ده‌ره‌وه‌ی یاسا و گرووپی كاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گرتن و كوشتنی ده‌ره‌وه‌ی یاسا، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بەهۆی ئێعدامی نهێنیی "هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور"، زیندانیی سیاسیی كورد، مه‌حكووم كرد.
له‌و ڕاگه‌یەندراوه‌دا، پسپۆڕانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تووڕه‌یی خۆیان بەنیسبەت ئێعدامی نهێنیی "هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور"، زیندانیی سیاسیی كورد له ئێران كه له ڕێکەوتی ١١ مه‌ی له پێگه‌یه‌كی نیزامی له شاری شنۆ ئێعدام كرا، ده‌ربڕی.
له‌سێداره‌دانی "هیدایه‌ت عه‌بدووڵڵاپوور" پێچه‌وانه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ناڕه‌وا و له ده‌ره‌وه‌ی یاسایه. نهێنی ڕاگرتنی ئێعدامی هیدایه‌ت پاش ماوه‌یه‌ک بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ هۆكاری حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌و پێشێلكارییه‌یه.
پسپۆڕانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگەرانی و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له هاوكاری نه‌كردن و وڵام نه‌دانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی دەربڕی.
له ١٥ مه‌ی و ١٧ ژوئه‌ن، له دوو نامه‌ی جیاوازدا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای زانیاری له‌سەر ئێعدام و بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێی "هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور" كرد، به‌ڵام هەتا ئێستا ئه‌و نامانه بێ‌وڵام ماونەتەوه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردن و پێشێلكردنی تەنانەت یاسای خودی ڕێژیمی ئێران دەربڕیوە. هاوکات لەو ڕاپۆرتەدا باس لە ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونیی كه‌سوكاری هیدایه‌ت له‌مه‌ڕ پێنەدانی زانیاری بۆ چارەنووسی هیدایەت کراوە.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوایان له ڕێژیمی ئێران کردووە كه ته‌رمی "هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور" ڕادەستی كه‌سوكاری بکەنەوە و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی زانیاریی دروست له‌سه‌ر شێوازی ئێعدامی هیدایەت بڵاو بکەنەوە.
هه‌روه‌ها، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگەرانیی جیدیی خۆیان له‌مه‌ڕ ئێعدامی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" پاش دەستێوەردان و گوشاری سپای پاسداران بۆ سەر دادستان و حوزووری ئیتیلاعاتی سپا له كاتی ئێعدام‌کرانی دەربڕیوە.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووە كه ئێعدامی "هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور" به‌شێكه له سیاسه‌تی گشتیی له‌سێداره‌دان و بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ له ئێران، به‌تایبه‌ت دژی نەتەوەکانی ئێران.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆتاییدا داوای کردووە، ڕێژیمی ئێران بەكارهێنانی توندوتیژی دژی جیابیرانی خۆی کۆتایی پێ بێنێت.