کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوروێژ/ بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵە

20:25 - 4 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ لە جێژنی ٤٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ئۆسلۆ کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ، پێکهاتبوو لە کەماڵ شەریفی بەرپرسی پێوەندیی هێزە کوردستانیەکان، سەعیدیوسفی (گۆلێ) کادری دێرینی حیزب ، ساڵح وەلیزادە ئەندامی کۆمسیونی تەشکیلاتی حیزب لە و وڵاتە و نادر قودرەتی بەرپرسی تەشکیلاتی گشتی حیزب لە نۆروێژ ، لە جێژنی ٤٦ـەمین ساڵوەگەری دامەزراندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ئوسلۆ بەشداریان کرد.

لەو ڕێوڕسمەدا پەیامی پیروزبایی هەیئەتی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە کرا.