"نووری مالکی" سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی "حیزبی دەعوە" لە بەیانییەیەکدا بێڕێزیکردنی نوێنەری "عەلی خامنەیی" بە "عەلی سیستانی" مەرجەعی تەقلیدی شیعەکانی عێراقی لە ڕۆژنامەی "کەیهان"، بە بێڕێزی بە مەرجەعی شیعە و خەڵکی عێراق وەسف کرد.
"مالکی" لەو بەیانییەیەدا جەختی لەوە کردووەتەوە: "ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە، هەموو کاتێک لە ڕەوتی سیاسیی وڵاتدا پشتیوانیی لە سەقامگیریی تەناهیی عێراق کردووە و لە دژوارترین کاتەکاندا پشتیوان و پاڵپشتی خەڵکی عێراق بووە".
پێشتر "عەلی سیستانی" پیشوازیی لە "جێنین هنیس پلاسخارت" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کردبوو بۆ چاوەدێریکردن لەسەر هەڵبژرادنەکانی پارلمانی عێراق و ئەمەش نیگەرانیی ڕێژیمی ئێرانی لێکەوتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا "حوسێن شەریعەتمەداری" نوێنەری "خامنەیی" لە ڕۆژنامەی کەیهان نووسیبووی: "بانگهێشتکردنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاوەدێریکردن بەسەر هەڵبژاردنەکانی وڵاتێکدا، نیشانەی شکستی ئەو وڵاتەیە و پشتکردنە لە نەتەوەی خۆی و خۆشبینییە بە بێگانە".