![](/weney-mallperr/12559.jpg)
كوردستان میدیا: ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سانی نه‌ناسراو هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر نووسینگه‌ی ئاخووند یووسف سانعی، له‌مه‌رجه‌عه‌ته‌قڵیده‌كانی شێعه‌له‌نه‌جه‌ف ئابادی ئیسفه‌هان و ئاگریان تێبه‌ردا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌به‌ماڵپه‌ڕی كوردستان میدیا گه‌یشتووه، نیوه‌شه‌وی چوارشه‌ممه‌٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٤ی هه‌تاوی ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سانی نه‌ناسراو هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر نووسینگه‌ی یووسف سانعی له‌نه‌جه‌ف ئابادی ئیسفه‌هان و ئاگریان تێبه‌رداوه. به‌شێوه‌یه‌ك كه‌به‌شێك له‌باڵاخانه‌ی ناوبراو تووشی ئاگركه‌تنه‌وه‌بووه‌و خه‌ساری زۆری پێگه‌یشتووه. ئایه‌تۆڵڵا سانعی له‌و مه‌رجه‌عه‌ته‌قڵیدانه‌یه‌كه‌ڕه‌خنه‌گری هه‌ندێك له‌سیاسه‌ته‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێرشبه‌ران وێڕای ئاگرتێبه‌ردانی نووسینگه‌كه‌ی له‌سه‌ر دیواره‌كانیشی دروشمی نه‌مان بۆ مونافیقیان نووسیوه‌ته‌وه.
سانعی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی ساڵی ١٣٨٨ به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له‌سیاسته‌كانی ڕێژیم له‌هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ ناڕازییانی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان گرت و پاش ئه‌وه‌نووسینگه‌ی سانعی له‌شاری قوم تا ئێستا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌كه‌وتووه‌ته‌به‌ر په‌لامار و هێرش.